بەغداد/ INA حسن فەواز
فەرمانگەی ئاوی بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند دەربارەی کەمی ئاو لەهەندێک گەڕەکی شاری بەغداد.
بەڕێوەبەری فەرمانگەکە حکمت مجید بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە فەرمانگەکە 13 پڕۆژەی سەرەکی هەیە 100 کۆمەڵگەشی لەدەورووبەری پایتەخت هەیە کە ڕوژانە 4 ملیۆن و 205 هەزار مەتر سێجا بەرهەمدەهێنێت.
هەروەها وتی کە قەول وایە کە ئەم ڕێژەیە ئاوی خوارنەوە دابین بکات ، ئەوکەمبوونەی ئاویش کەهەیە بۆ زیادەڕۆیی لەبەکارهێنانی ئاودایە کەزیاتر لەلایەن شووشتنگەکانی ئۆتومبێلەوە بەفیڕۆدەدرێت.
ئاماژەشی بەوەکرد کە بەرهەمهێنانی ئاو لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و تاقیگەکانەوە چاودێری دەکرێت ،سەبارەت بە بڕانی کارەباش ئەوا بۆ کاری تێکدەرانە دەگەڕێتەوە ، جگە لەئاستەنگە هونەریەکان ،هەرچەندە هەماهەنگیەکی باشمان لەگەڵ
وەزارەتی کارەبادا هەیە، وتیشی کە ئەمیندارێتی بەغداد کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە.