بەغداد / INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە یەکێکی دەسگیر کردووە کە 13 ملیۆن دیناری دزیووە وکەسێکی دیکەش کە دراوی سەختەی پێبووە.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی
کەوت وتی مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر نووسینگەی باب شێخ توانی تاوانبارێک دەسگیربکات کە 13 ملیۆن دیناری دزیبوو ، کەپاشان
دانپیانانەکانی تۆمارکرا وحەواڵەی دادوەرکرا بەپێی مادەی446 ی یاسای سزادانی عێڕاقی .
بەیاننامەکە وتی کە مەفرەزەکانی دژەتیرۆری تاجی تاوانبارێکی دەسگیرکردووە کەدۆلاری ساختەی پێبووە، پاشان دۆسیەکەی خراوەتە بەرامبەردادوەری لێکۆڵینەوە وبەپێی مادەی 51 ی یاسای بانکی ناوەندی مامەڵەی لەگەڵدا
دەکرێت.
وتیشی کە مەفرەزەکانی دژەتاوانی بەغداد فەرمانی دەسگیرکردن بۆتاوانباران دەردەکات لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەکانی کە لە گەڕەکەکانی کەرخ و ڕەسافە پێیان هەڵسا لە ماوەی جەژنی قورباندا و ڕێکاری یاسایی دەربارەیان دەگیرێتەبەر.