بەغداد/ INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هەواڵگری سەربازی توانیویەتی
تیرۆریستێک بەناو ابوئیسحاق لەسەمەڕڕاو سەرکردەیەکی دیکەی داعش دەستگیربکات.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە بەهەماهەنگی نێوان بەشەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕڕا ونەینەوا و دیالە ولقی هەواڵگری
فیرقەی 16 وبە بەشداری هێزی وشکانی لیوای پیادەی 92 وفەوجی مغاویری فەرماندەیی
سامەڕڕای دووەم ،توانرا تیرۆریست ابوئیسحاق دەستگیربکرێت کە لەچەندکارێکی تیرۆریستی تێوەگلابوو.
بەیاننامەکە وتی کە ئەم تیرۆریستە بۆسەیەکی بۆنرایەوە
لە زاڵگەی سندیە لەسەرسنووری
قەزای سامەڕڕاو پارێزگای دیالە، وتیشی کە یاریدەدەری بەرپرسی
خزمەتگوزاریەکانی نێو داعش لە ناوشاری نەینەوا دەسگیر کرا کە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆدەرچووە.
بەیاننامەکە وتی کە هەردوو ئەم تیرۆریستە یاداشتنامەی دەسگیرکردنی دادوەریان بۆدەرچووە بەپێی مادەی چواری
تیرۆر وڕادەستی لایەنی یاسایی کراون.