بەغداد/ INA
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تیدڕوس غیبرییسوس ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هۆشداریدا لە سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی کۆڕۆنا ، جەختیشی لەوەکردەوە کە پەتاکە نەگەیشتۆتە کۆتاییەکەی.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیشدا غیبریسوس ڕوونی کردەوە کە
کۆڕۆنا لەکۆتایی نزیک نەبۆتەوە
وئاماژەشی بەوەکرد کە ڤایرۆسەکە فشاری ماوە لەسەرمان وپێویستە بەرەنگاری ببینەوە.