بەرگری شارستانی ئامار و هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوە بڵاودەكاتەوەو دەڵێت: رووداوی بە ئەنقەست 5% تێپەڕناكات

ناوخۆ
  • 12-07-2022, 17:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاماری ڕوداوەكانی ئاگركەوتنەوە لەسەرانسەری وڵاتدا بڵاوكردەوە، و رایگەیاند: روداوی بە ئەنقەست 5٪ تێپەڕناكات، هاوكات ئیمزاكردنی سێ گرێبەستی ڕاگەیاند كە یەكێكیان بەریتانییە بۆ دابینكردنی (39) ئۆتۆمبێلی مۆدێرنی تایبەت و ئۆتۆمبێلی ڕزگاركردن بۆ بینا بەرزەكان.
    بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی لیوا كازم بۆهان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ڕێژەی ئاگركەوتنەوە بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، بەتایبەتی لە سێ ساڵی ڕابردوودا، و وتیشی: ژمارەی ڕووداوەكان تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 13 هەزار و 500 ڕووداو لە سەرتاسەری وڵات.
    ئاشكراشیكرد: ئاماری بەرگری شارستانی پشتڕاستی دەكاتەوە كە 47٪ ی ئەم ژمارەیە بەهۆی كێشەی كارەباییەوە بووە، رونیشیكردەوە: هەندێك بە تایبەتی لە بەڵگەی دادوەریدا زۆرجار باس لەوە دەكەن كە هۆكارەكان دەگەڕێننەوە بۆ كێشەی كارەبایی.
    راشیگەیاند: سەرچاوەی تری ئاگركەوتنەوە هەیە لەوانە كارەبای نیشتمانی و موەلیدە و موەلیدە ئەهلییەكان و تۆڕەكان و سوتەمەنی و راكێشانی وایەر و خاڵی كارەبا لە بینای كوالێتی، سەبارەت بە روودانی ئاگركەوتنەوەی بە ئەنقەست بوهان وتی: ڕێژەی حاڵەتەكانی بە ئەنقەست لە 5٪ تێپەڕناكات.
    ئاشكراشیكرد: وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كەمپینێكی سەرەكی دەكات بۆ پەرەپێدانی میكانیزمەكانی بەرگری شارستانی و بەشدارییەكی بەرچاوی كردووە بۆ ئەمەش و لەپشت ئیمزاكردنی دوو گرێبەستەوە بووە كە یەكێكیان بەریتانییە، بەڵام وەزارەتی دارایی هێشتا كاردانەوەی بەرامبەر ئەو بابەتە نیە لەڕووی بودجەوە، وتیشی: ئەم دوو گرێبەستە دەتوانن پێداویستی بەرگری شارستانی دابین بكەن لەگەڵ 39 ئۆتۆبیلی ئاگركوژێنەوەی هاوچەرخ.
    رونیشیكردەوە: پێویستە بەرگری شارستانی بەهێز بكرێت لەگەڵ توانای مرۆیی نوێی و دابینكردنی خوێنی نوێ‌، بەتایبەتی كە گەنجترین ئاگركوژێنەوەكان تەمەنیان 42 ساڵە و دوو لە سێی ستافەكانیش تەمەنیان سەرووی 50 ساڵەوەیە، و وتیشی: بۆ بەردەوامبوونی كار پێویستمان بە كادری مرۆیی بە توانا هەیە.