بەغداد ـ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حەلبوسی، ئەمڕۆ سێشەممە پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە شێخ سامی مەسعودی كرد بەبۆنەی سەرکەوتنی وەرزی حەجی ئەمساڵ.
نووسینگەی حەلبوسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعودی ئەنجامداو پیرۆزبایی سەرکەوتنی وەرزی حەجی لێكرد.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا حەلبوسی لە بارودۆخی حاجیانی عێراقی پرسی و هیوای گەڕانەوەی بەپەرۆشی بۆ نیشتمان خواست.