بەغداد - INA
سندوقی نیشتەجێبوونی سەربە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و و شارەوانییە گشتییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەی ئەو یەكە نیشتەجێبوانەی بڵاوكردەوە كە لە ساڵی 2005ەوە لە قەرز تەواو بوون.
ئەحمەد هاشم عەبد، بەڕێوبەری بەشی پلاندانان و تەكنەلۆژیای زانیاری سندوقەكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقیەی ڕاگەیاند: سندوقی نیشتەجێبوون بەپێی یاسا قەرز بە هەموو هاوڵاتیانی عێراق دەدات كە تەمەنیان لە خوار 65 ساڵەوە بێت و هەموو هاوڵاتیەك، ئەگەر فەرمانبەر بێت یان فەرمانبەر نەبێت قەرزەكە دەیگرێتەوە، دەتوانێت بە ئاسانی لە ڕێگەی لینكی ئەلكترۆنییەوە لەسەر ماڵپەڕی سندوقەكە جێبەجێ بكرێت.
رونیشیكردەوە: بڕی پارە لە ڕێگەی بانكی ناوەندییەوە بەردەستە و كێشەی بەخشینمان نییە و چارەسەركراوە و سندوقی خانووبەرە تەنها قەرز بە خانووی نیشتەجێبوون دەدات، بەڵام كۆمەڵگای نیشتەجێبوون تایبەتمەندی بانكی خانووبەرەیە.
ئاشكراشیكرد: ژمارەی ئەو یەكانەی كە لە ساڵی 2005ەوە قەرزی داوە لە 160 هەزار یەكەی نیشتەجیبوون تێپەڕیوە كە ئەمەش ژمارەیەكی زۆرە و پێموانییە لە عێراقدا فەرمانگەیەك هەبێت كە توانیویەتی ئەو ژمارە زۆرەی یەكەی نیشتەجێبوون دروست بكات.