ئەنبار - INA - ئەحمەد دلێمی
فەرمانگەی تەندروستی ئەنبار ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: كە 500 حاڵەتی سكچوون لە نێوان منداڵاندا تۆماركراوە، ئاماژەی بە توندكردنەوەی ڕێوشوێنی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لە پارێزگاكە كرد.
عەلا محیی جاسم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی فەلوجە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: ژمارەی حاڵەتەكانی سكچوون لە نێوان منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 500 حاڵەت لە فەلوجە كە مەترسی و گومانی بڵاوونەوەی كۆلێرای لێدەكرێت، وتیشی: تاقیكردنەوەو شیكردنەوەكان دەریانخستووە كە هۆكارەكە كۆلێرا نییە، بەڵكو هۆكاری ترە، كە دیارترینیان پاكژنەكردنەوەی ئاوی خواردنەوەیە.
ئاشكراشیكرد: نەخۆشخانەكە بەر لەدیاریكردنی گشتی چەندین حاڵەتی لەبواری هەوكردنی بۆن وەرگرتووەوە ئەمەش دەبێتە هۆی سكچوون و ڕشانەوەو بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە ڕێژەی پێداچوونەوەكان 30 بۆ 50 نەخۆشە لەڕۆژێكدا، وتیشی: تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی كۆلێرا نەخراوەتەڕوو، چونكە پزیشكی منداڵان و پزیشكەكان بەگشتی دەزانن كە ئەم بەشە جیاكەرەوەی هەوكردنی گەدەیە.
لەلایەكی ترەوە محەمەد سەباح، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ئەنبار، رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەنبار كادرەكانی خۆی كۆكردۆتەوە و مەفرەزە پزیشكییەكانی لە سەرجەم قەزاو ناحیەكان و گوندەكانی پارێزگاكە پێكهێناوە.