ژینگە ڕەزامەندی نیشاندەدات بۆ دانانی كارگەی دووبارە بەكارهێناوەی خوڵوخاشك و هۆشداریدەدات لە پاشماوەی پزیشكی

ناوخۆ
  • 12-07-2022, 16:33
  • +A -A


    بەغداد - INA
    وەزارەتی ژینگە ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ كارگەكانی دووبارە بەكارهێناوەی خوڵوخاشك لە بابل و نەینەوا، و سەبارەت بە بوونی مۆلیدە ئەهلیەكانیش لەناوچەی نیشتەجێبوون رونكردنەوە دەدات.
    عیسا فەیاز بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەكنیكی وەزارەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەت دەسەڵاتی پێدانی ڕەزامەندی نییە بۆ دانانی مۆلیدە یان لێپرسینەوەیان، بەڵكو تەنها لێپرسینەوەیان لێدەكریت لەسەر ئەو دەنگەی لێیدەردەچێت دوای ئەوەی سكاڵای هاوڵاتیان لەو بارەیەوە هەیە، وتیشی: لابردنی مۆلیدە لە شوێنی نیشتەجێبوون فەرمانی بۆ دەرنەكراوە، بەتایبەتی بەبێ دیاریكردنی شوێن. 
    ئاشكراشیكرد: ڕەزامەندی لەسەر كارگەی خۆڵوخاشاكی سەلەی گشتی لەپارێزگای بابل و كارگەی خۆڵوخاشاك و بەرهەمهێنانی وزەی كارەبایی لەنەینەوا درا، رونیشیكردەوە: ئەو كارگانە تایبەتمەندیی باڵایان هەیە و بەڕێوبەرایەتییەكە چاودێری كاروبارەكانی دەكات.
    راشیگەیاند: پاشماوەی پزیشكی پاشماویەكی مەترسیدار و میكانیزمی مامەڵەكردن لەگەڵیدا جیاوازە لە پاشەڕۆی ئاسایی، چونكە كۆمپانیا تایبەتمەندەكان مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن.