سەرۆك كۆمار لە بارودۆخی حاجیانی عێراق دەپرسێتەوە

ناوخۆ
  • 12-07-2022, 15:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە بە تەلەفۆن لەگەڵ شێخ سامی مەسعودی سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە قسەی كرد و پیرۆزبایی سەركەوتنی مەراسیمی حەجی لێكرد و لە بارودۆخی حاجیانی عێراقی پرسی.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە حاجیانی عێراق كرد كە ئەمساڵ فەریزەی حەجیان بەجێ گەیاند و هیوای خواست هەموو حاجیان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ خاكی نیشتمان، هەروەها هەوڵ و ئەو خزمەتگوزاییانەی نێردەی عێراق پێشكەشی حاجیانی عێراقی كردووە بەرزنرخاند، بە شایەتی وەزارەتی حەجی سعودیە و پێدانی قەڵغان بە سەرۆكی نێردەی عێراق بۆ حەج.
    لەبەرامبەردا شێخ سامی مەسعودی ستایشی هەوڵ و بەدواداچوون و گرنگیدانی سەرۆك كۆماری كرد بۆ رەوشی حاجیانی عێراق، هەروەها روونكردنەوەیەكی وردی پێشكەشكرد سەبارەت بەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە حاجیان دەكرێت لە سەرەتای مەراسیمی حەج تا تەواوبوون و گەڕانەوە بۆ خاكی نیشتمان.