بەغداد - INA
دەستەی باڵای حەج و عەمرە، ئەمڕۆ سێشەممە سەركەوتنی پلانی ئەمساڵی حەجی ڕاگەیاند.
شێخ سامی مەسعودی سەرۆكی دەستەكە لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەی عێراقیەی هەواڵی كەئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێری كردووە، رایگەیاند: پلانی حەجی ئەمساڵ سەركەوتوو بوو و لایەنی سعودیەش ستایشی جێبەجێكردنی ئەركی حەجی عێراقی كردوە.
رونیشیكردەوە: دەستەكە بەسەر كێشەی حاجیانی عێراقدا زاڵبووە كە لە دەرەوەی سنووری یاسایی خەوتوون و كاروانەكانیش لە ناوەندی مۆنا پاش هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی سعودییە یەكخرابوون، و وتیشی: ئەمساڵ سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان لەناو حاجیانی عێراقی تۆماركراوە، ئەوەش بەهۆی جەڵتەی دڵ و نەخۆشییە درێژخایەنەكانەوە بووە.