سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندن لە میانەی دیدارێكیدا لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا تەئكید لە گرنگی سودوەرگرتن لە ئەزموونی میدیای نێودەوڵەتی دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 12-07-2022, 14:41
  • +A -A

     بەغداد - INA
    سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دكتۆر نەبیل جاسم، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە ئیریك شوفالیە باڵیۆزی فەرەنسا لەعیراق كرد.
    لە دیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیانكرد لەبارەی هاوكاریكردن لەڕاهێنانی ستافی تۆڕی میدیایی عێراق لە دامەزراوە بە ئەزمونەكانی فەڕەنسا، لەڕێگەی وۆركشۆپ و خولی ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكانەوە.
    سەرۆكی تۆڕی راگەیاندن لە دیدارەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: گرنگە سوود لە ئەزموونی میدیای نێودەوڵەتی وەربگرین، كە كەهاوبەشی دەكات لەگەشەپێدانی رەوشی میدیای عێراقی.
    لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی فەرەنسا، پەرۆشی خۆی بۆ پتەوكردن و بەردەوامبوونی هاوكاری نێوان هەردوولا دەرببڕی.