بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا لەناوبردنی سەربڕەكەی شەقامی حەیفای لە بەغدا فەرمانەدەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : زانیاری دروست لەبەردەستی بەڕێوەبەرایەتی فەوجەكانی فریاكەوتنی بەغدا بووە سەبارەت بە بوونی دوو تۆمەتبار داواكراو بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەرچووە،كە لە ساڵی 2008ەوە بە فەرمانی گرتن لە دژی ئەوان هەڵاتوو بوون، یەكێكیان بە ( سەربڕەكەی حەیفا) ناسراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا، لیوا مەجید فالح نعمە، ئاڕاستەی پێكهێنانی تیمێكی كاری تایبەتمەند كرد بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەرەكە لە فەوجەكانی فریاكەوتن و ئەندامێتی ئەفسەرە باڵاكان، لەوێ توانی زانیاریەكان بپشكنێت و هەڵیكوتایە سەر شوێنەكانیان و دەستگیریان بكات.
و ئاماژەی بەوەشكردووە : تۆمەتباران ڕادەستی لایەنی داواكار كران بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی بگرنەبەر بەپێی یاسا بۆ بەدەستهێنانی سزای دادپەروەرانەیان.