بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە هێڵی ئاسمانی عێراق خشتەی گەشتەكانی بۆ سبەی سێشەممە ڕاگەیاند.
بەپێی خشتەی ئەو هێڵە ئاسمانییە ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان گەیشتووەتە 68 گەشت، كە لەنێوان ناوخۆیی و دەرەكیدا دابەشكراوە، بەو پێیەی ژمارەی گەشتە ناوخۆییەكان گەیشتووەتە 19 گەشت، لە كاتێكدا ژمارەی گەشتە دەرەكییەكان گەیشتووەتە 49 گەشت.