گواستنەوە : چەند هۆكاری ڕاگرتنی تاكسی ڕووبارەكە دیاری دەكا، گەراجی نوێ لە پێنج پارێزگادا دەكرێتەوە

ناوخۆ
  • 11-07-2022, 20:14
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار ئەلحاج
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری گواستنەوە ناسر ئەلشبلی،نزیكبوونەوەی كردنەوەی گەراجی نوێی لە پێنج پارێزگا راگەیاند، هاوكات هۆكاری وەستانی تەكسی ڕووبارەكەشی دیاریكرد.
    ئەلشبلی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند : تاكسی فڕۆكەخانە سەر بە وەزارەتی گواستنەوە نییە، بەڵكو زیاتر بە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنییە، هەروەها هەر ئەوانیشن رێكارەكانی گرێبەستكردن لەگەڵ وەزارەتەكە ئەنجام دەدات وەك پێشتر لێی جیاكرایەوە و ئاماژەی بەوەدا كە : دەسەڵاتی فڕۆكەوانی خەمی گرێبەستەكانە لەگەڵ تەكسییەكانی فڕۆكەخانە، و هیچ پەیوەندییەك بە ئێمە نیە ئەو گرێبەستانە.
    سەبارەت بە گەراجە لەكاركەوتووەكان ،ئەلشبلی ڕایگەیاندووە : كە گەراجی ئەلبەیاع كاردەكات، بەڵام كێشەیەك هەیە كە شۆفێران بە تایەی ئۆتۆمبێل نەچنە ژوورەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە : لیژنەمان هەیە بۆ چالاككردنی گەراجەكە، بەڵام پێویستمان بە هاوكاری هەیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو باڵەخانەی لە ئەلبەیاع باڵەخانەیەكی كۆنە، و لە رابردوودا دروستكراوە، ئێستاش كار لەگەڵ گواستنەوەی تایبەت دەكەین لە ئەگەری بەكارهێنانی یان پێشكەشكردنی بۆ وەبەرهێنان.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : گەراجی باب ئەلشەرقی بەرامبەر گۆڕەپانی تەحریر بە باشی كاردەكات و نۆژەن كراوەتەوە، لە كۆتایی ئەم مانگەشدا تەواو دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : گەراج لە موسڵ و ناسریە و بەسڕە و سەماوە و كوت دەكرێنەوە.
    سەبارەت بە گواستنەوەی ڕووبارەكان ئەلشبلی : جەختی لەوە كردەوە كە بەهۆی نزمی ئاستی ئاوەوە گواستنەوەی ڕووبارەكان ڕاگیراوە، ئەمە جگە لە دابیننەكردنی بارودۆخی سەلامەتی لە ڕووباری دیجلەدا.