بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی حەشدی شەعبی لەناوبردنی توخمێكی تیرۆریستی لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : هێزێك لە ئاسایش و هەواڵگری لیوای دووی حەشدی شەعبی توانی ئەمڕۆ دووشەممە توخمێكی تیرۆریستی لە رۆژهەڵاتی ئەنبار لەناوببات.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروست و پرۆسەیەكی چالاكانە هات كە بووە هۆی لەناوبردن تۆمەتبار (ع.م)، كە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4ی تیرۆر لەناو كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەنباردا داواكراوە و ئاماژە بەوە دەكات كە تۆمەتبارەكە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.