بەغدا - INA – ویسام ئەلمەلا
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دووپاتی كردەوە كە زۆربەی كرێكارانی بیانی لە عێراق نایاسایین، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لە ساڵی 2012ەوە 100 هەزار مۆڵەت بە كرێكارانی بیانی دراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی كار و ڕاهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رائید جەبار باهیز لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند : دامەزراندنی دەرەكی زۆر كاریگەری لەسەر دامەزراندنی ناوخۆیی هەیە، هەروەها لە سادەترین كارەكان كرێكارانی بیانی دەدۆزینەوە و ئاماژەی بەوەدا كە : زۆربەی كرێكارە بیانییەكان لە عێراق نایاسایین و وەزارەتی ناوخۆش زنجیرەیەك هەڵمەتی دەستپێكرد بۆ دەركردنیان و ڕێگریكردن لە چوونە ناو عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا : وەزارەتی كار هاتنە ژوورەوەی كرێكارانی بیانی ڕێكدەخات بە پێدانی مۆڵەتی كاركردن بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی كاركردن لە عێراق دەكەن، هەروەها بەراوردی دەكەین لەگەڵ داتابەیس و كار بۆ سنوورداركردنی هاتنی كرێكارانی بیانی دەكەین، بەڵام پێدانی ڤیزا بە دەستی وەزارەتی ناوخۆیە.
ئەوەشی خستەڕوو : وەزارەتی كار لە ساڵی 2012ەوە تا ئێستا مۆڵەتی داوەتە كرێكارانی بیانی كە ژمارەیان تەنیا 100 هەزار كەسە، ئەوانەش كرێكاری شەرعین، وە وەزارەت بەدواداچوون و زانینی شوێنی ئەوان دەكات.