وەزارەتی كشتوكاڵ هەڵوێستی خۆی لەسەر گرانی نرخی ماسی و مریشك ڕوون دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 11-07-2022, 15:28
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار ئەلحەج
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی كشتوكاڵ پشتڕاستی كردەوە كە پەیوەندی بە گرانی نرخی ماسی و پەلەوەرەوە نییە كە بازاڕ شاهیدی دەبێت.
    وتەبێژی وەزارەت حەمید ئەلنایف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخەكان بەرزبوونەوەیەكی جیهانییە، هەروەها كەرتی تایبەت لەسەر حیسابی خۆی لە ماسی و پەلەوەردا كاردەكات، وەزارەتەكەش هیچ كارێكی نییە لەگەڵ ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوەی ( رۆزنامە) كشتوكاڵی كۆمێنتی لەسەر چاودێری لە بازاڕەكانی دەكرد، لە ڕێگەیەوە سنوورەكان بەپێی ڕێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران كرانەوە و ئاماژەی بەوەدا كە : وەزارەتی كشتوكاڵ هیچ پەیوەندییەكی بە بەرزبوونەوەكە نییە لە نرخەكان یان كۆنترۆڵی ئەودا نیە چونكە بازاڕ كراوەیە.
    سەبارەت بە پلانی كشتوكاڵیش، ئەلنایف ڕایگەیاندووە : پلانی كشتوكاڵی پەسەندكراو دەستیكردووە بە جێبەجێكردن، و هیوادارین كە خراپ بەكارهێنانەكان كەم بكرێتەوە بە مەبەستی پاراستنی عەقڵانیكردنی بەكارهێنانی ئاو، ڕوونیكردەوە كە : بابەتەكە بێ خراپ بەكارهێنان نییە ، بەڵام بەپێی ڕێكارە فەرمییەكان دەبێت پابەند بێت بە پێی ئەو ناوچەیەی كە پەسەند كراوە بۆی.