بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا كازمی فەرمانی گێڕانەوەی سیستەمی بەدیل بۆ دوو فیرقەی سەربازی دەركردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەموو كەرتە ئەمنییەكان دوای دوو مانگ ڕێنمایی لەخۆدەگرن.
سەرچاوەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانی گێڕانەوەی سیستەمی جێگرەوەی بۆ هەردوو فیرقەكە كردووە: پێنجەم و بیستەم لە لە سوپای عێراق لە بنەڕەتدا بە هەموو لیوا و فەوجەكانیانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : دوای دوو مانگ سەرجەم كەرتەكانی ئەمنی رێنماییەكە دەیانگرێتەوە و ئاماژەی بەوەشدا : كە ئەمە دوای ئەو پێشنیازانە هات كە لەلایەن ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری نوێنەر ئەسكەندەر وەتوت، سەرۆكی ئەركانی سوپا، لیوای یەكەم عەبدولئەمیر یارەڵًڵا و سكرتێری فەرماندەی گشتی، لیوای یەكەم محەمەد ئەلبەیاتی.