بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت دابەزی لە ژێر رۆشنایی ترسی پاشەكشەی ئابووری و سەپاندنی سنوورداركردن لەلایەن چینەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە كاریگەری لەسەر دابینكردنی نەوتی خاو دەبێت.
تا كاتژمێر 12:55 بە كاتی مۆسكۆ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی رۆژئاوای تیكساسی نێوەندگیر بە ڕێژەی 1.71% دابەزی و گەیشتە 103 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
هاوكات بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی بلومبێرگ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.31% دابەزیوە و گەیشتووەتە 105.62 دۆلار.