بەغدا-INA
عادل كهریم وهزیری كارهبا دووپاتی كردهوه كه پێدانی كارهبا بۆ هاوڵاتیان له هاوینی ئهمساڵ باشتر دهبێت له چاو پێشووتر، هاوكات ئاماژهی بهوهدا كه عێراق رۆژانه 240 تەن غاز له لای ئێرانهوه وهردهگرێت.
عادل كهریم وهزیری كارهبا بۆ بەرنامەی "عاشرە"، كە لە كەناڵی عێراقیە ئەخباریە پەخش دەكرێت و دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت وتی، "ئەم هاوینە لە هاوینی رابردوو باشتر دەبێت لە دابینكردنی وزەی كارەبادا"، ئاماژەی بەوەدا كە" زیادبوونی خواست لەسەر وزە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا ٢٠.بۆ لەسەدا ٢٥.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ساڵی ڕابردوو، گەیشتینە ڕێژەی بەرهەمهێنان 21 هەزار مێگاوات، ئێستاش بۆ نزیکەی 22 هەزار مێگاوات"، جەختی لەوە کردەوە کە "هیوادارە بگەینە 23 هەزار مێگاوات وەک ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ماوەی ئەمساڵدا".
ناوبراو ئاماژهی بهوهدا كه "له هاوینی ئهمساڵدا نزیكهی 3 بۆ 4 ههزار مێگاوات زیادی كردووه"، ئاماژهی بهوهش كرد كه "بڕیاره دابینكردنی غازی ئێران دوای رێككهوتن لهگهڵ وهزیری وزهی ئێران باشتر بێت".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هاوڵاتی دەستی کردووە بە هەستکردن بەوەی کە بەرەوپێشچوونێک لە وزەی کارەبادا هەیە"، ڕوونیشیکردەوە کە "ملیارد و ٦٤٩ ملیۆن دۆلار وەک قەەزی غاز دراوە بە لایەنی ئێرانی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی كارەبا لە قۆناغی یەکەمدا قەرزی لە بانکی TBI وەرگرتووە، لە قۆناغی دووەمیشدا بڕە پارەکانی لە یاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری تەرخانکردووە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "هەموو قەرزەکانی پێشوو بە ئێران دراوە و ئێستا ئەو بڕە پارانەی کە بۆ غازی دابینکراو بدرێن مانگانە پارەی پێدەدرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا لایەنی ئێرانی رۆژانە 240 ملیۆن مەتر سێجا غازی ستاندارد بۆ عێراق دابین دەکات، رۆژانەش پێویستمان بە 250 مەتر سێجایە".