نەینەوا - INA
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لەگەڵ سەرکردە ئەمنی و سەربازییەکان لە پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە.
لە راگەیەندراوێکدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند "سەرۆک وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، مستەفا كازمی ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی كرد كە سەرکردەکانی سەربازی لە پارێزگای نەینەوا لە خۆ گردبوو، کە بەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێکی مەیدانی گەیشتە ئەوێ" ئاماژەی بەوەدا کە "لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەرکانی سوپا و سەرۆکی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئامادەبوون".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكردن بوو لەسەر واقیعی ئەمنی پارێزگاكە، دوای پێنج ساڵ لە رزگاركردنی لە چنگی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، و رێگاكانی جێبەجێكردنی پلان و میكانیزمی ئەمنی بۆ بەرزكردنەوەی یەكگرتن لە كارەكانی ئاسایش وخزمەتگوزاری سەربازی."
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی دانانی ئاسایشی خۆپارێزی کردەوە، بە مەبەستی چەسپاندنی سەقامگیری پارێزگاکە، و پێشگرتن لە هەر هەوڵێک بۆ زیانگەیاندن بە گیان و ئاسایش و ماڵی هاوڵاتیان".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان لێدەکەین، داوا لە خودای گەورە دەکەین ئاسایش و سەلامەتی لە سەرتاسەری عێراقی خۆشەویستمان بەردەوام بێت لەم جۆرە رۆژانەدا پاڵەوانەکانمان لە هێزە ئەمنییەکانمان شاری موسڵیان ئازاد کرد، کە وا دەکات خۆشی جەژن دوو خۆشی".
ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد كه "موسڵ رۆژانی زۆر سهختی تێپهڕی، بهڵام بهرگهی خۆی گرت و بهرهنگاری بووهتهوه و دهستدرێژهكانی دهركرد"، جهختیشی كردهوه كه "شارهكه به چهكی قارهمانهكانی و قارهمانهكانی سوپای عێراق، هێزهكانی دژه تیرۆر، ئازاد كرا". پۆلیسی فیدراڵی، حەشدی شەعبی، هێزی پێشمەرگە و هەموو هێزە ئەمنییە ئازا و قارەمانەکانمان لە هەموو پارێزگاکانی عێراقەوە".
ئاماژهی بهوهشدا كه هێزه ئهمنییهكانمان به ههموو جۆرهكانهوه هێشتا له ههموو خاڵێكی عێراقدا له شهڕی نیشتمانی خۆیان له دژی تیرۆر بهردهوامن، منیش دڵنیا دهكهمهوه كه له باڵاترین ئاستی ئامادهییدان به چاودێریكردن و بهدواداچوون و نههێشتنی تیرۆریستان.
لە کۆتاییدا وتی: "جارێکی تر پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان لێدەکەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خزمەتکردنی عێراقدا، خوای گەورە شیفای بریندارەکانمان بدات و ڕەحم بە شەهیدەکانمان بکات، بژی عێراق بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیەوە".