بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بە بۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی لەگەڵ حەمەد بن عیسا خەلیفە پاشای بەحرەین ئاڵوگۆڕ کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراق گەیشتووە ڕایگەیاندووە، "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە شا حەمەد بن عیسا خەلیفە، شای بەحرەین کردووە، کە تێیدا پیرۆزبایییان ئاڵوگۆڕ کردووە بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی پەیوەندیەكە، كازمی هیوای باشی خۆی بۆ گەلانی برای عێراق و بەحرەین دەربڕیوە بۆ بەردەوامی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی".