كەش و هەوای عێراق پێشبینی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 10-07-2022, 15:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی كەشناسی بۆ ڕۆژانی داهاتوو كەشوهەوای وڵاتەكەی ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
    لە راگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی ، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە، تۆزاوی دەبێت، بەرەبەرە لە بەیانیاندا لە ناوچەكانی ناوەڕاست باشتر دەبێت، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەكانی باكور دەبێت ڕوون دەبێتەوە، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەكانی باشوور تۆزاوی دەبێت، وردە وردە لە پاشنیوەڕۆدا باشتر دەبێت. پلەی گەرمی كەمێك كەمتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا. 
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای رۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باكور كەمێك لە رۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە، لەكاتێكدا لە بەشی باشوور نزیك دەبێتەوە لە رۆژی پێشوو.
    ڕوونیشی كردەوە، "كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور لە هەموو ناوچەكانی وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە، لە كاتێكدا لە بەشی باكووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو".
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور كەمێك بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە، لە كاتێكدا لە بەشی باكووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو".

    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و دووشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو: