بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر حەیدەر عەبادی دووپاتیكردەوە كە نیشتمانپەروەری عێراق نامرێت، و لە هەموو شەڕەكانی یەكڕیزی و شوناس و داهاتوودا سەردەكەوێت، داواش لە هەموو هێزە سیاسییەكان دەكات لە پێناو عێراقدا زاڵبن بەسەر ناكۆكییەكانیاندا .
عەبادی لە راگەیندراوێكدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: "پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكەم بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی رزگاركردنەوەی موسڵ، درود بۆ گیانی پاكی شەهیدی ئازادی خاكی عێراق دەكەم.
ئاماژەی بەوەشكرد، "رۆژی ئازادكردنی موسڵ داستانێكە بۆ نیشتمانپەروەری عێراق، كە هێز و سەركەوتنی خۆی بەسەر تیرۆری ڕەش و پاشماوەكانی بەعس و ئەجێندا تامەزراوەكانی سەر خاكی عێراق نیشان داوە .
جەختیشیكردەوە، نیشتمانپەروەری عێراق نامرێت و وەك چۆن شكستی بە تیرۆری هێنا، هەموو شەڕەكانی یەكڕیزی و شوناس و داهاتوو سەردەكەوێت .
لە درێژەی قسەكانیدا وتی "ئێمە ئیلهاممان لەم ڕۆژە و سەركەوتن و بەرزبوونەوە وەردەگرین و ئەو ڕوونی بینین و پیرۆزی ئامانج و چەسپاوی و فیداكاری و بەڕێوەبردنی عەقڵانی ئەو بناغانەن كە بەهۆیانەوە و لەڕێگەیانەوە شەڕەكانی بوون سەردەكەوین، هەرچەندە درێژخایەن بن ".
عەبادی داوای لە هەموو هێزە سیاسییەكان كرد "لەپێناو عێراقدا زاڵبن بەسەر ناكۆكیەكانیاندا. من بانگهێشتیان دەكەم ئومێد بۆ خەڵكی عێراق دروست بكەن، بەڵام سەركردایەتی راستەقینە ئەو سەركردایەتیەیە كە هیچ شەرەف و بەرژەوەندییەك بۆ خۆی نابینێت جگە لە شانازییەكەی و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەی”.
لە كۆتاییدا دەڵێت: "سڵاوێك بۆ هێزەكانمان بە هەموو جۆرەكانیەوە، ئەبەدیەتێك بۆ شەهیدان و دروستكەرانی سەركەوتن، شكۆمەندی بۆ عێراق و گەلەكەی".