بەغدا - INA - حەسەن فەواز
عادل كەریم وەزیری كارەبا ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتی كردەوە كە دانانی پێوەری خۆێندنەوەی كارەبا بەندە بە پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2022.
كەریم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "ئەو نووسراوی تایبەت بە خوێدنەوەی پێوانە لە وەزارەتی دارایی چاوەڕێی پەسەندكردنی بودجەیە، ئەگەر پەسەند بكرێت ئەوا راسپێردراون"، ئاماژەی بەوەشدا كە "وەزارەت هەموو رێكارەكانی تەواو كردووە و ناوەكانیان بۆ دارایی ناردووە، بەڵام بابەتەكە پەیوەستە بە تێپەڕاندنی بودجەی ساڵ لەلایەن پەرلەمانەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەرنامەی العاشرەی كەناڵی عێراقییە پەخش دەكرێت، لە بەرنامەیەكی تێرو تەسەلە لە گەڵ وەزیری كارەبا، عادل كەریم