بەغداد/ INA
سەرۆکی وەزیران مستەفاکازمی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە شەقامی کۆڕنیش ئۆپڕوی لەشاری موسڵ کردەوە ئەویش پاش نۆژەنکردنەوەی.
لەبەیاننامەیەکدا کەلەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی کازمیەوە دەرچوو وکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کردنەوەی شەقامی کۆڕنیش ئۆپڕوی هێمایەکەی ئەوەیە کە لەیادی ڕۆژی سەرکەوتن دەکرێتەوە کە ڕۆژی جەژنی قوربانە.
کازمی وتی کە خەڵکی موسڵ وسەرجەم عێڕاقیەکان ژیانیان خۆش دەوێت، پێویستە ئێمەش
هیواوئومێدیان پتەوبکەین و گرنگی بە گەشەپێدان ودروستکردنی مرۆڤ بدەین،لەهەمان کاتیشدا کازمی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاتنی بۆ شاری موسڵ.