ڕاوێژکاری کازمی هەنگاوەکانی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆعێڕاق دەخاتە ڕوو

ئابوری
  • 9-07-2022, 14:09
  • +A -A

    بەغداد/INA نەساڕحاجی
    ڕاوێژکاری کازمی ئەمڕۆڕۆژی شەممە کورتەیەکی خستەڕوو
    دەربارەی هاوکاریە ئابووریە نێودەوڵەتیەکان بۆعێڕاق.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ یارمەتیدانی عێڕاق بۆ کۆنگرەکەی مەدرید 
    دەگەڕێتەوە کە لەساڵی 2003 بەسترا کە 77 دەوڵەت بەڵێنیان دابوو یارمەتی عێڕاق بدەن لەپڕۆسەکانی ئاوەدانکردنەوەو لەمبوارەدا 33 ملیار دۆلار دابینکرا بۆ ژێرخانی ئابووری.
    وتیشی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی
    زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری لەقەرزەکانی عێڕاق خۆشبوو ئەویش بەپێی ڕێککەوتنی یانەی پاریس ، هەروەها لە جاڕنامەکەی تۆکیۆ لەلایەن کۆمەڵەی حەوت وڵاتە پیشەسازیە مەزنەکەوە کەبەیاننامەیەکیان دەرکرد لەمانگی مایسی ساڵی 2016 کە 
    بووە پاڵپشتێک بۆعێڕاق ، پاشانیش کۆنگرەی کوەیت لەساڵی 2018 بەردەوامیدا بەهاریکاریە نێودەوڵەتیەکان.
    هەروەها وتی لەکاتی قەیرانە دارایی وتەندروستیەکەی ساڵی 2020 یش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دیسانەوەیارمەتی عێڕاقیان دا بەوەی کە لەلەندەن
    لەناوەڕاستی ساڵی 2020 کۆمەڵەیIECG پێکهێنرا بۆ کۆمەککردنی عێڕاق، ئەم کۆمەڵەیە پێکهاتبوو لە سنووقی نەختینەی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوڕوپا و هەرحەوت وڵاتە پیشەسازیە مەزنەکە.
    ڕوونیشی کردەوە کە ئەم گروپە
    ئامادەیی خۆی نیشان داوە بۆ پاڵپشتکردنی پڕۆژەکانی چاکسازی لەبوارەکانی ئابووری و دارایی، لەکۆتاییشدا وتی کە بەرامبەر عێڕاق دەرفەتی باش هەیە بۆ سوودوەرگرتن لە مەرامەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری لە عێڕاقدا.