بەغداد/ INA
بەشی ئەندازیاری وهونەری لەکۆمپانیای گشتی بۆگواستەوەی وزەی کارەبایی
لە ناوچەی باکوور دووهێڵی گرنگی تەواوکرد لەپارێزگای سڵاحەدین.
بەیاننامەی وەزارەتی کارەبا لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەشی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و بەهەماهەنگی بەشی تۆڕی سەڵاحەدین پڕۆژەی دروستکردنی دووهێڵی کارەبایان
لەنێوان باشووری سامەڕڕاوڕوژهەڵاتی تکریت ئەنجامدا 132ک ف ،لەپارێزگای سەڵاحەدین، کە وەزارەتی کارەبا
تێچووی بۆدابینکردووە و خستویەتیە بە خزمەتکردن، ئاماژەی بەوەش کرد کە درێژی هەرهێڵێک دەگاتە 65 کم وژمارەی تاوەرەکانیش 20 تاوەرە.
بەیاننامەکە وتی کە لەمێژووی 15/3/2022 دەستکرا بەم پڕۆژەیە ولە ساڵی 2014 پاش هێرشەکەی داعش پەکیکەوت.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەم کارە بەکۆششێکی بێوێنە ئەنجام درا
وچەندین ئاستەنگیش هاتەپێشی وەکو کەشوهەوای نالەبار خۆڵبارین هەڵەتەکانی ناوچەکەو
ڕەتبوونی بارهەڵگرەکان لەنێو خۆڵەکانی زەوی ، بەڵام هەمووئەمانە نەبوونە ڕێگر لەتەواو کردنی پڕۆژەکە، ئاماژەشی بەوەکرد کە زۆر گرنگی ئەم هێڵە کە بخرێتەگەڕ لەوەدایە متمانە دەگەڕێنێتەوەبۆ سیستەمی کارەبا لەپارێزگای سەڵاحەدین.