وەزارەتی سامانە ئاوییەکان جێبەجێکردنی پڕۆژەی کەمکردنەوەی خوێواوکی ڕووباری فوڕات پشتڕاست دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 9-07-2022, 10:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA نەساڕ حاجی
    وەزارەتی سامانە ئاویەکان ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕوونکردنەوەیەکی پێشکەشکرد دەربارەی قەدەغەکردنی ئاوی چۆڕاوگەکان بۆ ناوئاوی ڕووباری فورات.
    وتەبێژی وەزارەت حاتەم حەمید
    لەلێدوانێکدا بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاندکە وەزارەت لەماوەی شەش مانگی پێشوو 
    چەندین پڕۆژەی گوڕینی ڕێچکەی ئاوی و ئاودێری دروستکردووە بەمەبەستی گۆڕینی ڕێڕەوەی چۆڕاوگەکان 
    لە ڕووباری فوڕاتەوەبۆ گەلی سەرەکی ڕووبارەکان لەناوچەی شەنافییە.
    هەروەها وتی کە کاروبارەکانی ئەم پڕۆژەیە تەواوبووە دەبێتە هۆکاری شیرینکردنی ئاوی فوڕات.
    جەختیشی لەوەکردەوە کە ئەوەی دەوترێت دەربارەی قەدەغەکردنی حەواڵەبوونی ئاوی چۆڕاوگەکان بۆناو ئاوی فوڕات و بەرزبوونەوەی خوێواوک و ئالوودەیی ڕووبارەکە بەڕێژەی 85٪ هیچ بنەمایەکی نییە.