نەینەوا/INA
سەرۆک وەزیران مستەفاکازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە
لەگەڵ فەرماندە ئەمنیەکانی نەینەوا کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک وەزیران مستەفاکازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە فەرماندە ئەمنی وسەربازیەکانی نەینەوای لەخۆگرتبوو.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کازمی گەیشتە شاری نەینەوا و
کۆبوونەوەکەش بەبەشداری سوپا سالار و سەرۆکی دژەتیرۆر
ئامادەی بوون.
بەیاننامەکە وتی کە لەکۆبوونەوەکەدا باس لە واقعی ئەمنی شارەکە کرا پاش لەگوزەرکردنی پێنج ساڵ بەسەر رزگارکردنی لەدەستی داعش.
کازمی لەم کۆبوونەوەیەدا جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پێکهێنانی ئاسایشی خۆپارێزی لەپێناو سەقامگیری پارێزگاکە،
هەروەها بەبۆنەی جەژنی قووربانەوە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی هەمووان کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە لەم ڕۆژانەدابوو کە موسڵ ئازادکرا.
وتیشی کە شاری موسڵ ڕۆژگارێکی سەختی تێپەڕاندوە بەڵام چۆکی دانەداو بەهیممەتی سوپای عێڕاق و دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی وپێشمەرگە و هەموو هێزەئەمنیەکانی دی ئازادکرا.
جگەلەوەش هێزەئەمنیەکانمان
بەهەموو پێکهاتەکانیانەوە بەردەوامن لەسەر ئەرکە نیشیمانیەکانی خۆیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.
کازمی ڕوونیشی کردەوە کۆششە هەواڵگری و ئەمنیەکانمان بوونە هۆکاری سەقامگیری شاروگوندەکانمان ، جگەلەوەش توانیمان سەرکردەگەورەکانی داعش دەسگیربکەین ، هەروەها بەردەوامین لەسەر پاڵپشتکردنی
هێزەکانمان بەهەمووشێوەیەک
دژبەتیرۆرو تیرۆریستان، لەم دووساڵەی پێشووشدا هەنگاوی باش نراوە لەپاراستنی سنوورەکان بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانی تیرۆریستان.
لەکۆتاییدا کازمی وتی جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەم بەبۆنەی جەژنی قوربانەوەو هیوادارم لەخزمەتکردنی عێڕاقدا
سەرکەوتن بەدەستبهێنن، لەخودا داواکارین بریندارانمان چاک بکاتەوە و ڕوحم بە شەهیدانمان
بکات ، هەربژین و بژی عێڕاق بەهەموو هێزە ئەمنی وسەربازیەکانیەوە .