بەغداد - INA
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە: نیازیان هەیە لەدوای پشووی جەژنی قوربانەوە دەرگا بۆ كڕینی 1.5 ملیۆن تۆن گەنم بكەنەوە بۆ پاراستنی پێویستی عێراق لەمانگی یەكەمی ساڵی داهاتوو،و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێدانی پارەی جوتیاران بۆ وەرزی بازاڕكردنی ئێستا دوای جەژن تەواو دەبێت.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵا كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەریگرتووە، رایگەیاند: قەبارەی گەنمی بازاڕكراو تا ئەمڕۆ بۆ دوو ملیۆن و 70 هەزار تۆن بەرزبۆتەوە كە تا كۆتایی ئەمساڵ بەسە بۆ عێراق، وتیشی: بازرگانی لە ژێر یاسای پشتگیری ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدانی فریاگوزاری پارەی زۆردراوە بە مەبەستی كڕینی باقی پێداویستییە گەنمەكانی خەزێنەی ستراتیژی لە ڕێگەی ئاسانكاری جیهانییەوە.
رونیشیكردەوە: بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەكانمان پێویستیمان بە 1.5 ملیۆن تۆن گەنمی زیادە هەیە تا وەرزی بازاڕكردن لە ساڵی داهاتوو دێت و دوای پشووی جەژنی قوربان وەزارەت تەندەرەكان دەكاتەوە و پێشنیاری كڕینی گەنمی هاوردە دەكات.
ئاشكراشیكرد: ئەو بڕەی كە لەلایەن یاساوە دابینكراوە، دەبێتە هۆی ئەوەی كە بازرگانییەكە بۆ سێ مانگی یەكەمی ساڵی داهاتوو پێداویستییە گەنمەكانی بكڕێت.
دووپاتیشیكردەوە: بەپێی یاسای فریاگوزاری هاوكاری جوتیاران تا ئێستا بە تەواوی بۆ پێنج پارێزگا دراوە: بەسرە، میسان، زەیقار، واست و نەجەفی پیرۆز و بەردەوامن لە ئەژماری هەموو پارێزگاكان و لەهەندێك پارێزگاشدا ڕێژەی سەرجەمی پارەدان گەیشتە 90٪ و دوای پشوو سەرجەمی سوودی جوتیاران دەدرێت بۆ وەرزی بازاركردنی گەنم.