وەزیری گواستنەوە وردەكاری كارەكانی كۆمپانیای سێركۆی بەریتانی لەعێراق ڕووندەكاتەوە

ئابوری
  • 8-07-2022, 20:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری گواستنەوە ناسر حوسێن شبلی ئەمڕۆ هەینی وردەكاری كارەكانی كۆمپانیای گەشتی ئاسمانی بەریتانیایی سێركۆی لە عێراق ڕوونكردەوە،و تەئكیدیكردەوە: درێژكردنەوەی كارەكانی بەپێی ڕێككەوتنێكی 15 ساڵە نایاساییە و لەئێستادا لەبەردەم دادگادایە.
    شبلی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمپانیای سێركۆ گرێبەستێكی كۆنی هەیە كە لە ساڵی 2020 بەسەرچووە و پێش ئەوەی دەست بەكاربین، رێككەوتنێكی چوارچێوەشی بە واژۆی بەڕێوەبەرەگشتییەكان و وەزیرانی پێشوو ناساندووە، ئەوەش هاتووە: ئەگەر ئێوە (لایەنی عێراقی) گرێبەستەكە نوێ نەكەنەوە، ئەوا دەچینە ڕێككەوتننامەی چوارچێوەی 15 ساڵیی.
    ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی رێنیشاندەری ئاسمانی ئەم ڕێككەوتنەی ڕەتكردەوە چونكە كەس زانیاری لەسەری نیە و هاتوو و رۆیشتووی بۆ نەكراوەو ڕەزامەندی وەزیرێك یان ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی نیە، وتیشی: وەزارەتی گواستنەوە ویستی كێشەكە چارەسەر بكات چونكە كۆمپانیاكە چووە ناو ناوبژیوانی دەرەوەی عێراق، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا گرێبەستێكی یەك ساڵەیان بۆ بكات.
    رونیشیكردەوە: گرێبەستەكە سێ مانگی دانوستانی بۆ چارەسەركردنی هەموو بابەتەكانی خایاند و وتیشی: بەڕێوەبەری گشتی بەبێ ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران گرێبەستەكەی ئیمزاكردووەوە لەو ڕێككەوتننامەیە پرسیوە و بۆیە وەزارەتی داوای یاسایی لەسەر تۆماركردووە.
    راشیگەیاند: وەزارەت لە ئێستادا چاوەڕێی حوكمی دادگا دەكات، بەتایبەتی كە كۆمپانیاكە هەڕەشەی ئەوە دەكات كە داواكاری قەرەبوو لە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بەریتانیا بدات ئەگەر پارە نەدەین و ڕازی نین بگەڕێینەوە سەر كار.