بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵا هەریەك لە سەرۆكی میسر عەبدولفەتاح سیسی و تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئەمیری قەتەر پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان ئاڵوگۆڕكرد.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە دەڵێت: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دوو پەیوەندی تەلەفۆنی لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆك كۆماری میسر و تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە، ئەمیری قەتەر پێگەیشت و بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان پیرۆزباییان لە بەرهەم ساڵح كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست، هەروەها داوایان لە خودای گەورە كرد ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزاری ببەخشێت بە گەلی عێراق.
ئاشكراشیكرد: سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاڕاستەی سەرۆكی میسر و ئەمیری قەتەر كرد و هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ هەردوو گەلی میسری و قەتەر خواست.