سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا لە پێكهاتەكانی عێراق دەكات لە گەڵ جەژندا زاڵبن بەسەر گرفتەكاندا

ناوخۆ
  • 8-07-2022, 20:04
  • +A -A

    هەولێر - INA
    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی، داوای لە پێكهاتەكانی عێراق كرد لە گەڵ هاتنەوەی جەژنی قورباندا گرفتەكان وەلابنێن.
    سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان لە كوردستان، عیراق و جیهان، بەتایبەتی لە خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم. هیوادارم هەمووان جەژن و پشوویەكی ئارام و ئاسوودە بەسەر بەرن و جەژن خۆشی و ئارامی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: با پەیام و واتا مرۆیی و جوانەكانی جەژن لە گەردن ئازادی و لێبوردەیی و لێخۆشبوون بكەینە دەرفەتێك بۆ یەكڕیزی و تەبایی و یەكترقبووڵكردن و هەڵدانەوەی لاپەڕەی نوێی ئاشتەوایی و پێكهاتنەوە و هەنگاونانی پێكەوە بەرەو داهاتوویەكی باشتر.
    راشیگەیاند: با ئەم بۆنەیە لە عیراق و هەرێمی كوردستان بكەینە سەرەتایەكی تازەی هاریكاری و كاری هاوبەشی نێوان هەموو هێز و لایەن و پێكهاتەكانی وڵات، بۆ چارەسەركردنی كێشە و تێپەڕاندنی سەختییەكان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و گەیشتن بە كەناری ئارامی و دڵنیایی.