بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر ئەمڕۆ هەینی تەئكیدیان لەقووڵایی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و میسر كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی كۆماری عەرەبی میسرەوە پێگەیشت، و لە پەیوەندیەكەدا پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان لەیەكتری كرد.
ئاشكراشیكرد: لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا قوڵایی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و میسر و خواستەكانی هەردوولا بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی زیاتر بۆ گەلانی عێراق و میسری برا دووپاتكرایەوە.