سكرتاریەتی بەغداد: چونەژورەوە بۆ پاركی زەورا لە جەژنی قورباندا بێ‌ بەرامبەرە

ناوخۆ
  • 8-07-2022, 19:53
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سكرتارییەتی بەغدا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند:  ئامادەكاریی بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و پێشوازیكردن لە هاوڵاتیان لەسەرجەمی شوێنەكانی كاتبەسەربردن بەدرێژایی ڕۆژانی جەژنی قوربان تەواوبوەو، و  دووپاتیكردەوە: چونەژورەوە بۆ پاركی زەورا لە جەژنی قورباندا بێ‌ بەرامبەرە.
    سكرتارییەتی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: شوێنە گەشتیاری و كاتبەسەربردنەكانی سكرتاریەتی بەغدا ئامادەیە بە درێژایی ڕۆژانی جەژنی قوربان بۆ پێشوازی لە خێزانەكانی بەغداد و میوانانی پارێزگاكانی وڵات وەربگرێت.
    ئاشكراشیكرد: سكرتاریەت پاركی زەورای لە ناوەندی بەغدا و باخچەكانی كۆرنیشی عەزامیە و شەقامی ئەبونەواس و مۆزەخانەی بەغدادی ئامادەكردووە و هەروەها دەیان پارك و پاركی تایبەت بە یاری و خزمەتگوزاری پێویست بۆ پێشوازی لە خێزانەكان لە ڕۆژانی جەژندا ئامادەیە.
    رونیشیكردەوە: كە پێشبینی دەكەن شوێنەكانی كاتبەسەربردن لەڕۆژانی جەژنی قورباندا شایەتحاڵی ئامادەبوونی زۆری خەڵك بن.
    راشیگەیاند: هەماهەنگییەكی باڵا هەیە لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و ئاسایشی سكرتارییەتی بەغدا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا بۆ دابینكردنی پاراستنی ئەمنیەت بۆ ئەو شوێنانە و دروستكردنی ژینگەیەكی ئارام لە جەژندا.
     بەغداد: چونەژورەوە بۆ پاركی زەورا لە جەژنی قورباندا بێ‌ بەرامبەرە