بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ هەینی، ئیدانەی تیرۆركردنی تاوانی شینزۆ ئابێ سەرۆك وەزیرانی پێشوی ژاپۆنی كرد و تەئكیدیكردەوە: كە توندوتیژیی سیاسی ڕەتكراوەیە و تەنیا وێرانەی لێ بەرهەم دێت.
كازمی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە، دەڵێت: سەرەخۆشی لە حكومەت و گەلی ژاپۆنی دۆست و خێزانی كۆچكردوو، سەرۆك وەزیرانی پێشوو، شینزۆ ئابێ، دەكەین.
راشیگەیاند: ئێمە لە عێراق پاڵپشتییەكانیمان بۆ دیموكراسییەت لە یاد ناچێت، بە توندترین شێوەش ئیدانەی تیرۆركردنە نا مەردانەكەی دەكەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: توندوتیژیی سیاسی ڕەتكراوەیە و تەنیا وێرانەی لێ بەرهەم دێت.