بەغداد - INA
سەرۆكی رەوتی حیكمە سەید عەممار حەكیم ئەمڕۆ هەینی، ئیدانەی تیرۆركردنی شینزو ئابی سەرۆك وەزیرانی پێشوی ژاپۆنی كرد.
سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: تیرۆركردنی شینزو ئابی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ژاپۆن لە گردبونەوەیەكی هەڵبژاردندا ئەمڕۆ لە یەكێك لە شارەكانی ئەو وڵاتە ئیدانە و مەحكوم دەكەین و لەگەڵا خەمی حكومەت و خەڵكی ژاپۆندا هاوبەشین لە لەدەستدانی ئەو كەسایەتییە سیاسییە دیارە.
ئاشكراشیكرد: پێشێلكاری لەم شێوەیە و لەم بۆنەدا ئیدانەكراوە چونكە ڕێگرن لەبەردەم ڕێبازی دیموكراتی هەر وڵاتێكی ئازاد كە سندوقەكانی دەنگدان و ڕای خەڵك وەك بنەمای ڕێڕەوی خۆی دیاریبكات.