بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ هەینی، بەبۆنەی كۆچی دوایی شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی پێشوی ژاپۆن پرسەنامەیەكی راگەیاند.
ساڵح لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە، دەڵێت: من بە تیرۆركردنی شینزو ئابی سەرۆك وەزیرانی پێشوی ژاپۆن زۆر شۆك و خەمبار بووم و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەكەی و گەل و حكومەتی ژاپۆن دەكەم.