بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ پێنج شەممە، فەرمانیكردووە دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لەو دۆسیانەی گەندەڵی كە پەیوەندییان هەیە بەو پڕوپاگەندانەی كە دەكرێت سەبارەت بە خستنەڕووی فرۆشتنی گرێبەستی پۆست و وەزیفەی وەهمی. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران دەڵێت: عەبادی فەرمانیكردووە بە دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەی بەپەلە سەبارەت بەو دۆسیانەی گەندەڵی كە پەیوەندییان هەیە بەو قسە و باسانەی كە دەكرێن، دەربارەی خستنەڕووی فرۆشتنی گرێبەستی كاركردن و وەزیفەی وەهمی بە هاووڵاتییان لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە چەند لایەنێكی سیاسی لەپشت ئەو كارەوەن لەپێناو بەدەستهێنانی دەنگ لە هەڵبژاردنەكاندا.