بەغداد - INA
كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ئاماری ئەو گەشتیارانەی ئاشكرا كرد كە لە ڕێگەی فڕۆكە گواستنەوەی نیشتمانیەوە گواستراونەتەوە.
هێڵی ئاسمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ژمارەی ئەو سەرنشینانەی لە ڕێگەی فرۆكەی گواستنەوەی سەرنشینانی نیشتمانیەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی جۆراوجۆر و شوێنی ناوخۆیی و دەرەكی لە 1/6/ 2022 بۆ 30ی حوزەیرانی 2020 ژمارەیان 133 هەزار و 686 سەرنشین بووە.
ئاشكراشیكرد: هەموو ئەو 1078 گەشتە ڕاستەوخۆیەی بۆ ڕێبواران تەرخانكراوە، بەپێی بەرزترین پێداویستی سەلامەتی و هەروەها وردی خشتەی هەستان و نیشتنەوە لە خشتەی گەشتی ئاسمانی عێراق ئەنجام دراون.
رونیشیكردەوە: لە ماوەی داهاتوودا پێشبینی دەكرێت كە ژمارەی گەشتەكان و گەشتیاران زیاد بكەن ئەوەش لە چوارچێوەی زیادكردنی خزمەتگوزاری و ئۆفەری دیاریكراو كە پێشكەش دەكرێن.