بەغداد - INA
پارێزگاری بانكی ناوەندی مستەفا غالب موخەیەف ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند: سندوقی تواناسازی بەشێكی زۆری بۆ پشتگیری منداڵانی عێراق تەرخانكردووە.
بانكی ناوەندی لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مستەفا غالب لە سەردانەكەیدا بۆ نەخۆشخانەی ناوەندی منداڵان لە بەغداد بە هاوبەشی لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكان، پشتگیری مەعنەوی و پاڵپشتی ماددی منداڵان و نەخۆشخانەكەی كرد ، بەهاوبەشی لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكان.
پارێزگاری بانكی ناوەندی رایگەیاند: ئێمە لە سندوقی تواناسازی لەبەردەمتاندا وەستاوین و جەژنی قوربانتان لێ پیرۆز دەكەین و لە خودا دەپاڕێینەوە كە چاكبوونەوەیەكی خێراتان پێ ببەخشێت و خراپە لە ئێوە و بنەماڵەكانتان دوور بخاتەوە، وتیشی: لە ڕێگەی سندوقەكەوە، لە داهاتوویەكی نزیكدا پشتگیری زیاتری نەخۆشخانە و منداڵان دەكەین.
رونیشیكردەوە: سندوقی تەمكین گەورەترین دامەزراوەی پشتیوانی كۆمەڵگایە، لە ڕێگەی ئەو دەستپێشخەریانەی كە لە ڕابردوودا دەستی پێكردووە، بەتایبەتی لایەنی تەندروستی كە بەشێكی زۆری بۆ منداڵانی عێراق تەرخانكراوە، لەڕووی لۆجستیكی و مەعنەویەوە.