ڤێتێرنەری كەركوك لە رۆژانی جەژندا چەند ڕێوشوێنێك دەگرێتەبەر

ناوخۆ
  • 8-07-2022, 16:24
  • +A -A

    كەركوك - INA - مەهدی ربحاوی
    نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لەپارێزگای كەركوك ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی جەژنی قورباندا چەندین ڕێوشوێنی نوێ دەگیرێتەبەر.
    مەنسور ئەحمەد بەیاتی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەیەك بۆ جەختكردنەوە لەسەر پابەندبوون بەئەركی ڕەسمی و بەجێنەهێشتنی پارێزگا لەڕۆژانی جەژنی قورباندا وەك لەڕێنماییەكانی پارێزگاری كەركوكدا هاتووە بەڕێوەچوو.
    ئاشكراشیكرد: تیمی ڤێتێرنەری پێكهێنراوە و هەڵمەتەكانی پڕژاندن و داپۆشین بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵگرانی تای خوێنبەربوون، وتیشی: ئەركەكان بەسەر كارمەندانی پزیشكی ڤێتێرنەری لەنەخۆشخانەكە دابەشكراون و هەروەها جەختكردنەوە لەسەر سەرجەمی كلینیكەكانی ڤێتێرنەری و بەهەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێیەكان لە قەزاو ناحیەكان.
    ئاشكراشیكرد: لە قایمقامیەتی قەزای كەركوك و ڤێتێرنەری و نوێنەرانی ژینگە و تەندروستی شارەوانی لە كەركوك لیژنە پێكهێنراون بۆ دەستنیشانكردنی شوێنە گونجاوەكان لە قەزا و ناحیەكان بۆ ئەوەی گونجاو بن بۆ سەربڕین، گرنگیدان بەپاكی و خاوێنی ئەو شوێنەی كەتایبەتە بەبڕین لەماوەی جەژنی قورباندا بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و سەلامەتی هاوولاتیان لەكەركوك
    لەسەر ئەو ڕێوشوێنانەی كەبۆ گواستنەوەی ئاژەڵ لەنێوان پارێزگاكاندا بەكارهاتوون، بەیاتی ڕوونیكردەوە: بەشی ڤێتێرنەری كەركوك پشت دەبەستێت بە پشكنینی مەیدانی و وۆركشۆپەكانی چوونە ژوورەوەی ئاژەڵان و جێهێشتنی پارێزگاكە جگە لە وەرگرتنی بڕوانامە كە لەلایەن دەزگا تەندروستیەكانەوە دەرچووە.