بەغداد - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ هەینی، دەستگیركردنی 36 گومانلێكراو و دەستبەسەراگرتنی ژمارەیەك چەك و ماددەی هۆشبەری لەبەغداد ڕاگەیاند.
شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەفرەزە هاوبەشەكان/ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە هەردوو بەری كەرخ و ڕەسافە بڵاوكراوەتەوە و لە ڕێگەی دانانی بازگەی لەناكاو لە ماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوو و بە هەوڵێكی زۆرەوە، ئەم ئەنجامانە بەدەستهاتوون: دەستگیركردنی 36 تۆمەتبار بەپێی ماددە یاساییە جۆراوجۆرەكان لەوانە تۆمەتباران بەبەدەستهێنانی چەكی بێمەڵگەو قاچاخچی ماددە هۆشبەرەكان، ئەوە جگە لە دەستبەسەراگرتنی بڕێك حەب و مادەی هۆشبەری (كریستاڵ) و چەندین جۆی چەك لەوانە (3) كڵاشینكۆف و (16) دەمانچە و كەلوپەلی جۆری جۆراوجۆر و مەخزەنی بەتاڵا.
ئاشكراشیكرد: دەستگیركراوان و كەرەستەی دەستبەسەركراوەكان بۆ ڕێكاری یاسایی لە دژیان ڕادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان كراون.