سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی جەژنی قوربان دەكات و داوای یەكریزی دەكات

سیاسی
  • 8-07-2022, 14:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ هەینی، پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوربان دەكات و داوای یەكڕیزیش دەكات.
    بەرهەم ساڵح لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: جەژنی قوربانتان پیرۆز، خۆتان و كەسوكارتان هەر لە جەژنان بن، و بە هیوای تێپەڕاندنی گرفت و ئاستەنگانی ئەمڕۆ، و جێگیربوونی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی بۆ هاوڵاتیان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە ئەم جەژنە بۆنەیەكە بۆ جەختكردنەوە لەسەر یەكڕیزی بۆ دەوڵەتێكی بەتواناو خزمەتكاری هەموو هاووڵاتیان و ڕۆڵگێڕانی میحوەری خۆی و بوون بەشوێنی كۆبوونەوەی وڵاتان و گەلانی ناوچەكە بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی.