حەشدی شەعبی دووپاتیكردەوە زەوی بە سەر زیاتر لە ٤٠٠ برینداری حەشد دابەش دەكرێت

ناوخۆ
  • 7-07-2022, 19:58
  • +A -A

    میسان - INA – شەزا سودانی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دابەشكردنی ٦٧٠ یارمەتی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی پارێزگای میسان ڕاگەیاند و لە كاتێكدا پشتڕاستی كردەوە كە ٨٠٪یان ئەو پارچە زەویانەیان وەرگرتووە كە بۆیان تەرخانكراوە، ئاماژەی بەوە كردووە كە پارچە بەم زووانە زەوی ڕادەستی زیاتر لە ٤٠٠ بریندار لە پارێزگاكە دەكرا.
    شێخ عەدنان غانمی بەرپرسی لقی میسان لە دەستەی حەشدی شەعبی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "670 یارمەتی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای میسان دابەشكراوە ئاماژەی بەوەشكرد كە زیاتر لە ١٣٥ ماڵی بنەماڵەی شەهیدان و بریندارەكان بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی میسان نۆژەن كراوەتەوە .
    غانمی ئاماژەی بەوەشكردووە، شەهیدانی حەشدی شەعبی لە میسان ژمارەیان نزیكەی ٥٦٥ شەهید بووە و زیاتر لە ١٩٥٠ كەسیش برینداربوون جەختیكردەوە كە ٨٠%ی خێزانەكانیان زەویەكانیان وەرگرتووە، و ٢٠%ی دیكەش كاریان لەسەر دەكرێت قەرەبووی نەختینەیی بۆ پارچە زەوییەكان وەربگرن. 
    و ئاماژەی بەوەشكردووە، "444 برینداری هێزی حەشدی شەعبی لە پارێزگای میسان پارچە زەوییان ڕادەست دەكرێت دوای ئەوەی بە هاوكاری لەگەڵ پارێزگار عەلی دووایی لازم یەكلایی دەكەنەوە.