بەغدا - INA - كەرار خەلیل
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر لە قاچاخچیەكانی وەرگیراوی نەوتی راگەیاند، ئەمەش بەردەوامی هەماهەنگیی خۆی لەگەڵ وەزارەتی نەوت پشتڕاستكردەوە بۆ رێگریكردن و لێپرسینەوە لەو كەسانەی پەیوەندییان پێوە هەیە.
لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن و بە پاڵپشتی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی كاروباری هێزە فیدراڵیەكانەوە، لەوانەش بە تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی وزە، و بە پشتیوانی حكومەت، بۆ ڕێگریكردن لە قاچاخكردنی بردنی سوتەمەنی.
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە ماوەی رابردوودا زۆر تۆمەتبار لە بواری قاچاخی سومەتەمەنی دەستگیركراون، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیس و سەركردەكانی ئۆپەراسیۆنەكان، جگە لە وەرگرتنی زانیاری كە لە هاووڵاتییانەوە دێت جەختیشی كردەوە كە كار بەو ئاڕاستەیە بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەماهەنگی هەیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان وەك وەزارەتی نەوت، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزەمان هەیە، كە بەشە تایبەتمەندەكانی پەیوەست بە نەوت و كارەبا لەخۆدەگرێت، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ تیمە پەیوەندیدارەكانی ڕێكخستن لەنێویاندا". وەزارەتی نەوت، بۆ ڕێگریكردن لە قاچاخكردنی ئەو وەرگیراوانەی نەوت كە كاریگەرییان لەسەر ئابووری وڵات و هاوڵاتیان هەیە."