بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ شێخ قەیس خەزعەلی سكرتێری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق گفتوگۆی لەسەر ئەو ئاستەنگانە كرد كە لەبەردەم پرۆسەی سیاسیدان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكی كورتدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ڕایگەیاندووە، "حەلبوسی چاوی بە خەزعەلی كەوتووە، لە كۆبوونەوەكەشدا تاوتوێی پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی لەو وڵاتە كراوە، ئاستەنگەكان ڕووبەڕووبوونەوەی پرۆسەی سیاسی، و دۆزینەوەی چارەسەرێك كە لەگەڵ گرنگی قۆناغەكە و پێداویستییەكانیدا بگونجێت".