بەغداد_INA وسام مەلا
سەرۆکی پڕۆگرامی قەتەری لە سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی ئەریک بوشوت ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختی لەوەکردەوە کە هاریکاریەک لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و رێکخراوی فاو پێشکەشکراوە بۆ دانانی ستڕاتیژیەتی خۆراکی بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی .
هەروەها بوشوت لەمیانەی ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە کەپەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کە پێش دووڕۆژ لە قەزای باشیک بووین لەموسڵ وچاومان کەوت بەژمارەیەک جوتیار کە سەرقاڵی چاندنی زەیتون بوون.
وتیشی کە پێش ساڵی 2014 دەزگایەکی خۆجێی لەنەینەوا پڕۆژەیان هەبوو بۆ بەرهەمهێنان و قوتوکردنی زەیت، بەڵام ئەو پڕۆژەیە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕووخێنرا.
هەروەها بوشوت وتی کە لەسەنتەری بازرگانی جیهانی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری بازرگانان و هاوبەشانمان کاردەکەین بۆ کڕینی بەرهەمە خۆماڵیەکان ، چونکە ئەم پڕۆژانە
داهاتی زۆرباشیان دەبێت ودەبنە هۆکاری نەهێنانی کاڵای هاوردە.
بوشوت وتی کە ئێمە پاڵپشتی بەرهەمی تەماتە و بەرهەمهێنانی پەلەوەر دەکەین
چونکە بەرهەمی زۆرگرنگن وگەلی عێڕاق سوودیان لێوەردەگرێت، وەزارەتی کشتوکاڵیش هاوکارمان دەبێت لەم ستڕاتیژیەتە وبەرهەمی پەتاتەش پەڕەپێدەدەین بەگیانی
هاوکاری وهەماهەنگی لەگەڵ تیمی نیشتیمانی وسەرجەم ڕێکخراوو ئاژانسە نێودەوڵەتیەکان.
بوشوت ئاماژەی بەوەکرد کە یەکێتی ئەوڕوپا تەنها دارایی ئەم پڕۆژەیەی نەکردووە بەڵکو بوودجەی دیکەش هەیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تەرخانکراون ستڕاتیژیەکە جگە لە جوتیاران یارمەتی ئاژانسە نێودەوڵەتیەکانی دیکەش دەکات
کە پابەند دەبن بەم سیستەمەوە لەهەردوو ئاستی کارگێڕی و ڕێکخستنەوە.